Sveriges mest populära poddar
Kurdbun – کوردبوون | Rega Podcast

Kurdbun (کوردبوون) - Episode 18

26 min29 december 2023

Kitebi Kurdbun beśéke le bireweriyekani Kapitan Hemedi Mewludi ke 15 sal doay nusinewey bilaw dekretewe.

کتێبی ، بەشێکە لە بیرەوەرییەکانی نەمر کاپیتان حەمەدی مەولوودی.


ئەو ئاغا و دەوڵەمەندانە پیلانی وایان بۆ دەگێڕام کە هاواری سەر و ماڵ بوو، هیچیش سەری نەگرت بۆیان، هەموو پووچەڵ بوو. نە لە بوختانپێکردنم دەوەستان، نە بە ناوزڕاندنم بە دز و تاڵانچی. خەڵکیان دەترساند کە وێم نەکەون. داویان بۆ دادەنامەوە کە بکوژرێم و لەناوم بەرن. شاربەدەریان دەکردم. بۆیە منیش قەتم جامین نەدەویستن و ئەوەی بۆم کرابا دەگەڵیانم دەکرد. ئەوانە نەیاندەزانی کە لە زیادیان دەژیم و چەند کەڕەت دەگەڵ مردن دەستەملان بووم سەرباقی ئەوەش، سەرم بۆ کەس دانەنواندووە. ئەگەر بۆشم نەلوابێ کە لەسەر ناحەقێ وەدەنگ بێم، ئەوە ڕۆژی خۆی تۆڵەی خۆمم ئەستاندۆتەوە و نەمهێشتووە لەسەر دڵم بمێنێتەوە. جا چ دەڵێن با بڵێن، چییان بۆ ناچێتە سەر. حەق ڕێگای خۆی ون ناکا.

Fler avsnitt av Kurdbun – کوردبوون | Rega Podcast

Visa alla avsnitt av Kurdbun – کوردبوون | Rega Podcast

Kurdbun – کوردبوون | Rega Podcast med Rega Podcast, Moshtaq Feyziyabi Diyako Germiani finns tillgänglig på flera plattformar. Informationen på denna sida kommer från offentliga podd-flöden.